ناوەڕۆكی رەشنووسەكەی ترەمپ بۆ روسیا و ئۆكرانیا ئاشكرابوو
Before -33 Minute/s
ماڵپەری ئاکسیۆس هەندێك لە ناوەرۆكی رەشنووسەكەی ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی ئاشتی نێوان روسیا و ئۆكرانیا بڵاوكردووەتەوە.
ماڵپەری ئاکسیۆس رایگەیاندووە، لە ناوەرۆكی رەشنووسەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بەئاشتی نێوان روسیا و ئۆكرانیا هاتووە، ئۆکرانیا دەستبەرداری بەشێک لە خاکەکەی ببێت لە رۆژهەڵاتەوە و بوونی سوپاکەشی سنووردار بکات و بەشێک لە سامانی بلۆککراوی روسیا بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانبووەكانی ئۆکرانیا تەرخاندەکرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رەشنووسەكەدا هاتووە، کێیڤ هەرگیز نابێتە ئەندامی هێزكانی ناتۆ و پاش گەیشتن بە رێککەوتنیش، ئۆکرانیا لە ماوەی 100 رۆژدا هەڵبژاردن ئەنجامبدات.
سەبارەت بە رووسیا ترەمپ گووتویەتی، روسیا هەر دەستدرێژییەک بکاتە سەر ئۆکرانیا وەڵام دەدرێتەوە.