سەرەکی هەواڵ کوردستان

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی رانەهاتوە بە کۆڵدان

قبل -13 دقیقة
 قوباد تاڵەبانی: یەكێتی رانەهاتوە بە کۆڵدان
null

جێگری سەرۆكوەزیران لەڕۆژی شەهیدی یەكێتی پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، " یەكێتی رانەهاتوە بە کۆڵدان، سەرکەوتن لە چارەنوسیدا نوسراوە".

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران بەبۆنەی رۆژی شەهیدی یەكێتییەوە لەپەیامێكدا دەڵێت، "یەکێتی کە دڵۆپ دڵۆپ خوێنی شەهیدان بە دەمارەکانیدا دەگەڕێت، رانەهاتوە بە کۆڵدان و سەردانەواندن و سەرکەوتن لە چارەنوسیدا نوسراوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "رێبازێک کە بە خوێنی گەش و پیرۆزی 27 هەزار شەهید نەخشێندرابێت، بە مانای وشە رێبازی گەل و خاکی کوردستانە، هەربۆیە یەکێتی کە دڵۆپ دڵۆپ خوێنی شەهیدان بە دەمارەکانیدا دەگەڕێت، رانەهاتوە بە کۆڵدان و سەردانەواندن و سەرکەوتن لە چارەنوسیدا نوسراوە."

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، "لە رۆژی شەهیدی یەکێتیدا پەیمان نوێدەکەینەوە لەگەڵ خوێنی شەهیدەکانمان و کەسوکاری سەربەرزیان کە رێگاکەیان بەرنادەین و یەکێتی بۆ هەمیشە لە بەرەی داکۆکیکردن لە خەڵک و پاراستنی خاکی کوردستاندا دەمێنێتەوە."

آخر الأخبار