سەرەکی هەواڵ کوردستان

بافڵ تاڵەبانی: رۆژی شەهیدی یەکێتی رۆژی شانازی و هەڵدانەوەی لاپەڕە پڕشنگدارەکانی مێژوومانە

بافڵ تاڵەبانی: رۆژی شەهیدی یەکێتی رۆژی شانازی و هەڵدانەوەی لاپەڕە پڕشنگدارەکانی مێژوومانە
null

سەرۆکی یەکێتی، لە رۆژی شەهیدانی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئێمە خەم و ئازاری چەند ساڵەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانمان لەیادنەکردووە".

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، "رۆژی شەهیدی یەکێتی، رۆژی شانازی و هەڵدانەوەی لاپەڕە پڕشنگدارەکانی مێژووی خەباتی کوردایەتیمانە، بۆ ئێمەش ساتی بیرهێنانەوەی ئەو قوربانییانەیە کە رۆڵەکانی یەکێتی بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردایەتی خوێنی خۆیان کردە خەڵاتی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان".

ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکێتی بە شانازییەکی زۆرەوە، ئەمڕۆژە بەرز رادەگرێت و بە شکۆوە یادی هەموو ئەو شەهیدانەمان دەکەینەوە کە بە خوێنی خۆیان کوردستانەکەمانیان گەیاند بە ئەمڕۆ".

دەشڵێت، "ئێمە خەم و ئازاری چەند ساڵەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانمان لەیادنەکردووە. هەوڵەکانمان بۆ بوونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکە خۆشەویستەکەمان، هێمای وەفاداری و دڵسۆزیمانە بۆ شەهیدان و ئەو بەها باڵایانەی رۆحی خۆیان لەپێناودا بەخشیوە".

آخر الأخبار