سەرەکی هەواڵ کوردستان

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دیناربووە

پێش -17 خولەک
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دیناربووە

بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دیناربووە .

ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لە رۆژی 15ـی 11 تا 21ـی ئەم مانگە، داهاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان، 10 ملیار و 59 ملیۆن و 757 هەزار دینار بووە.

هەر بەپێی داتای ماڵپەڕی شەفافیەت، بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو نزیکەی دوو ملیار دینار داهاتی نانەوتی زیاتر بووە.

ماڵپەڕی  شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، كە %82ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 18%ی بەشێوەی چەکی بانکییە.

دواین هەواڵ

هەواڵە پەیوەندیدارەکان