سەرەکی هەواڵ کوردستان

"ئەوانەی گرەویان لە سەر پەرتبوونی شیعە دەکرد کەوتن"

پێش 2 کاتژمێر
"ئەوانەی گرەویان لە سەر پەرتبوونی شیعە دەکرد کەوتن"

سەرکردەیکی شیعەی سەر بە هاوپەیمانێتییەکەی محمەد شیاع سوودانی دەڵێت، "ئەوانەی گرەویان لەسەر پارچە پارچەبوونی چوارچێوەی شیعی دەکرد خۆیان کەوتن".

بەها ئەعرەجی ئاماژەی بەوەشکردووە، پێوەرەکانی دیاریکردنی سەرۆکوەزیران شایستە نییە و نابێ دەستکەوتەکانی سوودانی لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە نادیدە بگیرێت.

جەختیش لەوە دەکاتەوە، ئەگەر پۆستی سەرۆکوەزیران نەدرێتەوە سوودانی نابنە ئۆپۆزسیۆن، چونکە سەرۆکوەزیران لە چوارچێوەی شیعی دەمێنێتەوە و ئەوانیش بەشێکن لە چوارچێوەکە.

لەدوای بەڕێوەچوون و راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، جوڵەی لایەنەکان بە ئاراستەی دروستکردنی گەورەترین کوتلە و دیاریکردنی سەرۆک وەزیران دەستیان پێکردووە.

رکابەرییەکی قورس لەنێوان هاوپەیمانێتییەکەی سوودانی کە 46 کورسی بردەوە و چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیران، سوودانی دەیەوێت و ویلایەتی دووەم وەربگرێتەوە و لەناو چوارچێوەش نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا چاوی لە پۆستەکەیە، لەپاڵ ئەمانەشدا ناوی چەندین سەرکردەی دیکە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە دەهێنرێت، بەڵام سوودانی و مالیکی دیارترینیانن.

دواین هەواڵ

هەواڵە پەیوەندیدارەکان