سەرەکی هەواڵ کوردستان

سودانی و شاندی یەكێتی گفتوگۆیان لەبارەی پێكهێنانی حكومەت كرد

سودانی و شاندی یەكێتی گفتوگۆیان لەبارەی پێكهێنانی حكومەت كرد

 

محەمەد شیاع سودانی  و شاندی یەكێتی گفتوگۆیان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و كاری هاوبەش و پابەندبوون بە دەستوور دووپاتكردەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەی راگەیاندنەكەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی نزار ئامێدی كۆبووەتەوە و گفتوگۆیان كردوە لەبارەی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان و گۆڕەپانی سیاسی عێراق.

هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی هەماهەنگی و كاركردنی هاوبەش كردوەتەوە بۆ سەقامگیریی و پابەندبوون بەدەستوور بۆ پاراستنی دامەزراوەكانی دەوڵەتی و مافی هاووڵاتیان.

 سودانی گووتویەتی "پێویستە لایەنە نیشتمانییەكان بەخێرایی كاربكەن بۆ پێكهێنانی حكومەت تا بتوانرێت لەم قۆناغەدا كارەكان بەسەركەوتووی بەڕێوەببات".

Latest News