سودانی و شاندی یەكێتی گفتوگۆیان لەبارەی پێكهێنانی حكومەت كرد
Before 21 Hour/s
محەمەد شیاع سودانی و شاندی یەكێتی گفتوگۆیان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و كاری هاوبەش و پابەندبوون بە دەستوور دووپاتكردەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەی راگەیاندنەكەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی نزار ئامێدی كۆبووەتەوە و گفتوگۆیان كردوە لەبارەی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان و گۆڕەپانی سیاسی عێراق.
هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی هەماهەنگی و كاركردنی هاوبەش كردوەتەوە بۆ سەقامگیریی و پابەندبوون بەدەستوور بۆ پاراستنی دامەزراوەكانی دەوڵەتی و مافی هاووڵاتیان.
سودانی گووتویەتی "پێویستە لایەنە نیشتمانییەكان بەخێرایی كاربكەن بۆ پێكهێنانی حكومەت تا بتوانرێت لەم قۆناغەدا كارەكان بەسەركەوتووی بەڕێوەببات".