ئەمریکا جێگا بە کۆمپانیای روسییەکان لە عێراق لێژ دەکات
ئەمریکا جێگا بە کۆمپانیای روسییەکان لە عێراق لێژ دەکات و پسپۆڕێکی ئابووری ئآشکرایکرد، لوك ئۆیلی روسی دەستبەرداری نەوتی عێراق دەبێت و ئیكسۆن مۆبیلی ئەمریكی جێگەی دەگرێتەوە.
نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی ئابووریی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیوەیەتی، "كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئەمریكی گفتوگۆكانی لەگەڵ حكومەتی عێراق دەستپێكردوە بۆ كڕینەوەی پشكی كۆمپانیای لوك ئۆیڵی روسی كە خاوەنی 75%ـی پشكی بەرهەمهێنانی كێڵگەی نەوتی قوڕنەی دووە".
دەشڵێت، "کۆمپانیا ئەمریکییەکە بەگرێبەستی بەرهەمهێنان یان دابەشکردنی قازانج كاردەكات و دەیەوێت 35٪ـی داهاتی فرۆشتنی نەوتی بەرهەمهێنراو لەو کێڵگەیە وەربگرێت، لەبری گرێبەستی خزمەتگوزاری کە کۆمپانیا ڕوسییەکە كاری پێدەكات و بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت دۆلارێك و 15 سەنت وەردەگرێت".
كۆمپانیای لوك ئۆیڵی روسی لەلایەن ئەمریكاوە سزادراوە و كارەكانی لە كێڵگەی قوڕنەی دوو كە بەرهەمی رۆژانەی 480 هەزار بەرمیلە رووبەڕووی كێشە بووەتەوە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت كۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل كە کۆمپانیایەکی ئەمریکییە و یەکێکە لەگەورەترین کۆمپانیا لەبواری دەرھێنان و وەبەرھەمھێنان لە نەوت و گاز لە جیھان جێگەی بگرێتەوە.
پێش 1 کاتژمێر
پێش 1 کاتژمێر
پێش 1 کاتژمێر
پێش 2 کاتژمێر