سەرەکی هەواڵ کوردستان

گووتەبێژی هەڵوێست: پرسی بەشدارییکرنمان لە حکومەتی داهاتووی عێراق تاوتوێ کردووە

گووتەبێژی هەڵوێست: پرسی بەشدارییکرنمان لە حکومەتی داهاتووی عێراق تاوتوێ کردووە
null

رەوتی هەڵوێست پرسی بەشدارییکردنی لە حکومەتی داهاتووی عێراق تاوتوێکردوە و وتەبێژی حیزبەکشە دەڵێت: هێشتا خۆمان یەکلایی نەکردووەتەوە، بەڵام لەناوخۆی حزبەکە باسمان لەو پرسە کردووە.

لەبارەی بەشدارییکردنیان لە حکومەتی داهاتووی عێراق، سەردار قادر، گووتەبێژی رەوتی هەڵوێست بە ڤاری راگەیاند، "وەک هەڵوێست لەناوخۆی حیزبەکە پرسی بەشدارییکردنمان لە حکومەتی داهاتووی عێراق تاوتوێ کردووە، بەڵام بڕیاری کۆتاییمان نەداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق درێژخایەن دەبێت و چاوڕێین کوتلە گەورەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت لە دەرگامان بدەن، دواتریش ئێمە بڕیاری خۆمان دەدەین و هێشتا دیارنییە بەشداریی حکومەتی داهاتوو دەکەین یان نا".

وتیشی، "لە هەوڵداین لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان وەرەقەیەکی نیشتمانی هاوبەش ئامادەبکەین بۆ ئەوەی لە بەغداد داوای مافی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانی پێبکەین".

لەدوایی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە 11ـی 11ـی 2025 بەڕێوەچوو لایەنە سیاسییەکان دەستیان بە جوڵەکردووە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.

آخر الأخبار