11ملیۆن کەس بەشداریان لەهەڵبژاردندا کرد
12 November 2025
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی دەنگدەرانی هەڵبژاردنی گشتی لە کۆی(20,063,773) دەنگدەر کە تۆمارکراون گەیشتووەتە (10,898,327) دەنگدەر، بەوەش رێژەی بەشداریکردن گەیشتووەتە زیاترە لە(54%) .
كۆمسێۆن ئاماژەی بەوەشكردووە، رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە دەنگدانی گشتی وتایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە (55%)و کۆی گشتی بەشداربووانی هەردوو دەنگدانەکە (12,003,143) کەس بووە.
هەر ئەمرۆش كۆمسیۆن ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت.