سەرەکی هەواڵ کوردستان

ساڵیادی کۆچی دوایی حەمدی شاعیر

١٢ نوفمبر ٢٠٢٥
ساڵیادی کۆچی دوایی  حەمدی شاعیر
null


  ئەحمەد بەگی کوڕی فەتاح بەگ ناسراوە بە حەمدی شاعیر، کوڕی فەتاح بەگی حاجی ئیبراھیم بەگی مەحموود بەگی ساحێبقڕانە ، كەبە (مەحموودبەگی باشچاوەش) بەناوبانگە، کە یەکێکە لە دوازدە سوارەی مەریوان، و برازای مستەفا بەگی ساحێبقرانی کوردی بوە و ھەروەھا لەگەڵ سالمیش دا خزمایەتیی ھەیە. 

یەکێکە لەو شاعیرانەی تێکەڵ بە ڕووداوە گەورەکانی مێژووی کورد بووە. شیعرەكانیلەسەر شێوەی كلاسیكی داڕشتووە، شیعرەكانی بریتین لە شیعری دڵداری، ئایینی، نیشتمانپەروەری و كوردایەتی، وەسف و ستایش. 

شاعیر ، ڕێبازی تایبەتی خۆی ھەبووە، خاوەن بیر و هۆشێکی فراوان بوو، ڕۆشنبیرێکی گەورەی کورد بووە، کەسایەتییەکی مەزن و پێشچاوی شاری سلێمانی بووە.

حەمدی لەتەمەنی منداڵیەوە خراوەتە بەر خوێندن، لە حوجرەی مزگەوتەکان خوێندوویەتی، بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی و فارسی هەوڵی زۆری داوەو 
 بۆ درێژەدان بەخوێندنش، چۆتە قوتابخانەی روشدیەی عوسمانی. 


حەمدی لەتەمەنی لاوێتیەوە هەستی كوردایەتی و نیشتمانپەروەری تیا خوڵقاوە، بەدرێژاییژیانی لەخەمی نەتەوەكەیدا بووە، هەر بۆیە پەیوەندی بە شۆڕشەكەی شێخ مەحمودەوە كردووە،بەشداری تێدا كردووە، لەیەكەم خولی حكومەتی كوردستان لەسەردەمی شێخ مەحمود، سەرۆكیشارەوانی سلێمانی بووە، لە دووەم حكومەتی شێخ مەحمودا رەئیسی گوومرگ بووە، لە پاش تێكچونی دام و دەزگاكانی حكومەتەكەی شێخ ، سلێمانی كرا بە لیوایەك لە عێراق، بۆیە حەمدی خۆیخانەنشین كرد. 


لە ڕێکەوتی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1936 کۆچی دوایی کردووە.

آخر الأخبار