سەرەکی هەواڵ کوردستان

46ـەمین فێستیڤاڵی فیلمی قاهیرە دەستیپێکرد

١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥
46ـەمین فێستیڤاڵی فیلمی قاهیرە دەستیپێکرد

ئەمڕۆ چوار شەممە 12ـی تشرینی دووەم، چالاکییەکانی 46ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی قاهیرە لە میسر دەستپێدەکات و تاوەکو 21ی مانگ بەردەوام دەبێت. فێستیڤاڵەکە بە بەشداریی زیاتر لە 60 وڵات و ئامادەبوونی شاندی عەرەبی و نێودەوڵەتی لە سینەماکاران، بەرهەمهێنەران و دابەشکاران بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 120 فیلمی تێدا نمایش دەکرێن. 
ئەمساڵ، حسێن فەهمی، ئەکتەری دیاری میسڕی، سەرۆکایەتیی فێستیڤاڵەکە دەکات، تیایدا نوری بیلگی جەیلان، دەرهێنەری دیاری تورک، سەرۆکایەتیی دەستەی داوەریی فێستیڤاڵەکە دەکات.
فێستیڤاڵەکە لە قاهیرەی پایتەختی میسڕ بەڕێوەبچێت، بە گوتەی حسێن فەهمی، "ئەم فێستیڤاڵە، بەهێزکردنی پێگەی وڵاتەکەیە لە ئاستی جیهانییدا بەمەبەستی بەستنەوەی باشترین بەرهەمهێنەرانی سینەمای نێودەوڵەتیی" بۆ خستنەڕووی بیرۆکە داهێنەرییەکان.
ئەمساڵ، 108 فیلم لە فێستیڤاڵەکەدا نمایشدەکرێن، لەچوارچێوەی 20 خەڵاتی سینەماییدا دیارترین بەرهەمەکان کێبڕکێ بۆ بردنەوەی خەڵات دەکەن، هاوکات 45 هەزار بلیت بۆ سەردانیکەران ئامادەکراون.

دواین هەواڵ

هەواڵە پەیوەندیدارەکان