سەرەکی هەواڵ کوردستان

بانگەواز بۆ فرۆشتنی موڵكەكانی چاڤی لاند دەکرێت

10 November 2025
 بانگەواز بۆ فرۆشتنی موڵكەكانی چاڤی لاند دەکرێت


بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی رایگەیاند؛ لەسەر داوای بریکاری داواکار وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە هەڵدەستێت بە فرۆشتنی سەرجەم ئەو موڵکانەی کۆمپانیای چاڤی لاند، کە هاوپێچی ئەم ئاگاداریيەن کە ژمارەیان ( 13 ) موڵکە.

"سەرجەم موڵکەکان کەرتی یەکی مەڵکەندی و دەباشانن و تۆمارن بە ناوی کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری – هاوپشکی تایبەت".

باسی لەوەشکردوە، ئەم زیادکردنە لە بەرامبەر قەرزی خاوەن قەرز کە وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی سێ ملیار و 580 ملیۆن و 710 هەزار دینارە بە ڕەسمی جێبەجێكردنی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە.

لەماوەی رابردووشدا لەبری ئەو قەرزانەی کە لەسەر کۆمپانیای "چاڤی لاند" کەڵەکەبووبوون، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی مانگی ئاب زیاتر لە 60 موڵکی کۆمپانیاکەی فرۆشت. 
 
 

Latest News