شەماڵ سائیب رۆشنبیر و شارەزا لە هونەر و میوزیكی كوردی
کە لەساڵی 1931 لەشاری سلێمانی لەدایكبووە کەسێکی پڕ لەبەهرەو داهێنان بووە
لەگۆڤاری گەلاوێژو رۆژنامەکانی ژین و هیواو هەتاودا بابەتی سەبارەت بەمیوزیك بڵاوکردوەتەوە
لەهەڕەتی گەنجێتیدا لە ئێستگهی كوردی لەبهغدا کاری کردوە
یەکەمین هونەرمەند بووە کە 10 گۆرانی کلیپ کردوە بەهاوکاری دەرهێنەرێکی فەرەنسی
لەساڵی 1956كۆلیژی ئاداب بەشی مێژوو لەزانكۆی بەغدا تەواو دەکات
لەساڵی 1959 دەبێتە مامۆستای هونەری میوزیك لەپەیمانگای هونەرە جوانەكانی بەغداد
ساڵی 1961سرودی نیشتمانیی "ئهی ڕهقیب" لهسهر قهوان تۆمار دەکات
1970 بڕوانامەی ماستەر لەزانکۆی ئیندیانا لەمێژوی مۆسیقای ئیسلامیدا بەدەستدەهێنێت.
ساڵی 1971 دەبێتە مامۆستای زانکۆی سلێمانی.
1986/11/7 کۆچی دوایی دەکاتو لەگردی سەیوان بەخاک دەسپێردرێت.
پێش 21 خولەک
پێش 39 خولەک
پێش 1 کاتژمێر
پێش 1 کاتژمێر