قوباد تاڵەبانی: هێز نییە یەکێتی و دەڤەری راپەڕین لێک جیا بکاتەوە
٦ نوفمبر ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی لەكۆبوونەوەیەكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەئیدارەی راپەڕین رایگەیاند" لەوەتی یەکێتی هەیە، نەیارەکانی هەوڵیانداوە کە پێگەی یەکێتی لە دەڤەری راپەڕین لاواز بکەن، بەڵام هەموو جارێک ئەم خەڵکە ئازیزە نەیارانیان بێ ئومێد کردوەو، دڵنیام ئەمجارەشیان بە بێ ئومێدییەوە دەیاننرێنەوە بۆ ماڵەوە و دەیسەلمێننەوە کە هێز نییە یەکێتی و دەڤەری راپەڕین لێک جیا بکاتەوە".
گوتیشی"لەگەڵ هەزاران کەس قسەم کرد، لە پەرۆشییانەوە بۆ یەکێتی قسەی یەکەم و کۆتایی هەموویان ئەوە بوو کە نابێت ئەمجارەیان بە لاوازییەوە بەشداری لە حکومەتدا بکەن".