زەهران مەمدانی نەیارەكەی ترەمپ وەك حاكمی نیویۆرك هەڵبژێردرا
5 November 2025
بەگوێرەی ئەنجامەكانی، کە دەستەی هەڵبژاردنەکانی شاری نیویۆرک رایگەیاند، مەمدانی تەمەن ٣٤ ساڵ پێش ئەندرۆ کوۆمۆی پارێزگاری پێشوو و کورتیس سلیوای کۆمارییەکان کەوتووە.
بەوەش مەمدانی دەبێتە یەکەم سەرۆکی شارەوانی موسڵمانی گەورەترین شاری ئەمریکا لە یەكی مانگی كانوونی دووەمى ساڵی داهاتوو
.
هاوكات دیموكراتەكان لە ویلایەتەكانی ڤێرجینیا ونیوجرسی پۆستی حاكمی ویلایەتیان بەدەستهێنا وبەمەش سێ کێبڕکێی گەورەیان بردەوە، لە دوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی.
پێشتر ترەمپ، هەڕەشەی بڕینی بودجەی فیدراڵی بۆ شاری نیویۆرک کردبوو ئەگەر مەمدانی لە هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانیدا سەربکەوێت. لە وتاری سەرکەوتنیدا، مەمدانی رایگەیاند "لە ساتێکی تاریکی سیاسیدا، نیویۆرک دەبێتە رووناکی" کە وەک وەڵامێکی راستەوخۆ بۆ ترەمپ لێکدرایەوە.