دێرینترین پەرستگە لە دەشتی بازیان دۆزرایەوە
د. دڵشاد زاموا مامۆستا لە بەشی شوێنەواری زانکۆی سلێمانی رایگەیاند،وێڕایی پیرۆزبایی و دەستخۆشی، تیمی زانکۆی کۆیمبرا و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی تەلاری پەرستگەیەکی پێنج هەزارساڵەیان لە گردی کانی شایی بازیان دۆزییەوەو ئێستا کنەوپشکنینی تێدادەكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم تیمە گەنجە زیاتر لە دەیەیەکە، لەگردی کانی شایی بازیان کنەوپشکنین ئەکەن، کانی شایی کاروان سەرای کەلتور و شارستانییەدێرینەکانی زاگرۆس و مێسۆپۆتامیایە، مێژووی ژیان و ئاوەدانی لەوێ حەوت هەزار ساڵ زیاترە.
د. دڵشاد زاموا دەشڵێت"پەرستگاکە هاوسەردەمی پەرستگەدێرینەکانی سومەرییەکانە. ئەمەش ئەوە دەردەخات گەلانی زاگرۆس لە باکور و سومەرییەکان لە باشوری مێسۆپۆتامیا لە یەک سەردەمدا خاوەنی شارستانی و پەرستگەبوون، وردە وردە پڕوپاگەندەیسیاسی-ئاینی سومەری ڕوونتر دەبێتەوە، کە گەلانی زاگرۆسیان بە خراپەکار و بەربەری، لەشێوەی دێوی خومبابا زاگرۆسییەکانیان وێنادەکرد، و خۆیان بە گلگامێش و پاڵەوان وێنادەکرد، و دێوەکەیان دەکوشت.
هەروەها ، ئێستا کنەوپشکنینەکان لە زاگرۆسئەوە دەردەخەن، کە ئێرە قەراغ و لێواری شارستانی نەبووە، بەڵکو بەشێک بووە لە کرۆکەکەی.
پێش 29 خولەک
پێش 48 خولەک
پێش 1 کاتژمێر
پێش 1 کاتژمێر