114 بوومەلەرزە لە سنوورەكانی نێوان عێراق و ئێران روویانداوە
5 November 2025
دەستەی گشتی کەشوهەوا و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی چوار رۆژدا، لە 1 تا 4ـی تشرینی دووەمی 2025 – 114 بوومەلەرزە لە سنوورەكانی عێراق و ئێران ڕوویداوە، بەرزترینیان بەپلەی 4.6 بووە.
لە راگەیاندراوێكدا دەستەی گشتی کەشوهەوا و بومەلەرزەزانی عێراق ئاماژە بەوەشکردووە، زۆربەی ئەم بوومەلەرزانە لاواز بوون.
سنوری عێراق - ئێران زۆرجار بوومەلەرزەی بەهێز تێیدا روودەدات، کە کارەساتی گەورەی مرۆیی لەدوای خۆی بەجێدەهێڵێت.