لە سودان 25 هەزار ژن دەستدرێژی بەکۆمەڵییان کراوەتە سەر
سەیف ماجانجۆ" گووتەبێژی نوسینگەی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکی جەنگەوە تاوەکو ئەمڕۆ، 25 هەزار کچ و ژن و منداڵی سودانی دەستدرێژی بەکۆمەڵییان کراوەتەوە سەر.
"زۆرینەی ئەم تاوانانە لە ژێر دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکانی پشتیوانی خێرادا روویانداوە"
بەپێی زانیاری میدیا عەرەبییەکان، پلەدار و فەرماندەکانی "پشتیوانی خێرا" ژمارەیەکی زۆر لە کچان و ژنانی سودانی دەهێنن و هەڵبژاردنییان لەنێواندا دەکەن، ئەگەر رازی بن بەکۆمەڵ دەستدرێژییان دەکەنە سەر ئەگەر رازیش نەبێت بەزەبری ترس و تۆقاندن ئەو کارەیان پێدەکەن و دواتر دەیانکوژن.
دۆخی مرۆیی سوودان زۆر خراپ و ئاڵۆزە، شەڕ لە ساڵی 2023ەوە لە نێوان "سوپای سوودان" و چەکدارەکانی "پشتیوانی خێرا" بەردەوامی هەیە و تا ئەمڕۆش زیاتر لە 14 ملیۆن کەس ئاوارەبوون و لانیکەم 150 هەزار کەس کوژراون.