كۆمسیۆن سەرجەم سكاڵا زەردەكانی هەڵبژاردنی رەتكردەوە
Before 21 Hour/s
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: ئەنجومەنی كۆمسیاران تەواوی سكاڵا زەردەكانی سەر هەڵبژاردنی رەتكردوەتەوە و ژمارەی تانەكانیش لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن گەیشتوەتە 400 تانە.
جومانە غەلای گووتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت "ئەنجومەنی كۆمسیاران تەواوی سكاڵا زەردەكان كە لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن تۆماركرابوون رەتكردوەتەوە كە ژمارەیان 71 سكاڵا بووە".
دەشڵێت "رەتكردنەوەی ئەو سكاڵایانەی بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویستەوە بووە".
گووتەبێژەكەی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەی ئەو سكاڵا سەوزانەی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان تۆماركراون 32 سكاڵایە و ژمارەیەكیان لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە رەتكراونەتەوە و ئەوانەی دیكەش لەژێر لێكۆڵینەوەدان.
دەشڵێت " تا ئەمڕۆ كە دوا وادەیە 400 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دراوە".