جانتاکەی شەرع بۆ کۆشکی سپی سێ دۆسیەی گرنگ لە خۆ دەگرێت
شەرع بە ئامانجی چنینەوەی ژمارەک دەستکەوتی گرنگ لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە
"دۆناڵد ترەمپ"، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەگەڵ "ئەحمەد شەرع"، سەرۆکی سوریا کۆدەبێتەوە، سێ دۆسییەی گرنگ تاوتێ دەکەن:
"ترەمپ و شەرع" تاوتوێی تەواوکردنی هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر سوریا دەکەن.
پرسی رووبەڕبوونەوەی داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە سوریا تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان دەبێت.
پرسی لابردنی سزای قەیسەر و سزا ئابورییەکان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی سوریا ئەمریکا دەبێت.
بڕیارە شەرع لەگەڵ بەڕێوەبەری سندوقی نەقدی نێودەوڵەتی کۆببێتەوە و گۆڕانکاری لە ئابوری سوریا تاوتوێ بکەن.
هەر لە سەردانەکەیدا بڕیارە سەرۆکی سوریا کۆبوونەوەیەکی بەرفراونیش لەگەڵ هاوڵاتییانی سوریا لە واشنتن بە ئامادەبوونی ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی و تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا دەکات.
ئەوە لە کاتێکدایە، لەدوای دەستبەکاربوونی "ئەحمەد شەرع" بۆیەکەم جارە دەچێتە کۆشکی سپی و لەلایەن "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی لێدەکرێت.
پێش -28 خولەک
پێش -10 خولەک
پێش 19 خولەک
پێش 33 خولەک