لە پەیامەکەی ترەمپ تێنەگەیشتین بۆیە بەردەوام دەبین لە پڕۆژە ئەتۆمییەکەمان
٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، ڕایگەیاند، ئێمە هیچ ڕونکردنەوەیەکمان دەربارەی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێنەگیشتووە. دەشڵێت" نازانین ترەمپ مەبەستی چی بووە لە هاوشێوەی رووسیا و چین".
" هەر بۆیە بەردەوام دەبین لەئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەی ئەتۆمی".
دۆناڵد ترەمپ بەگوێرەی لێدوانێکی خۆی ، لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا فەرمانی بە ئاژانسی ئەتۆمی وڵاتەکەی کردووە، کە هاوشێوەی ڕوسیا و چین ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەی ئەتۆمی بکەن.
پێش -28 خولەک
پێش -10 خولەک
پێش 19 خولەک
پێش 33 خولەک