سەرەکی هەواڵ کوردستان

"بەرشەلۆنە جەمسەرەكەی تری تۆپی پێی ئیسپانیا" بەكۆڵیك پێكانەوە یاری هەیە.

٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥
"بەرشەلۆنە جەمسەرەكەی تری تۆپی پێی ئیسپانیا" بەكۆڵیك پێكانەوە یاری هەیە.

بڕیارە ئەمشەو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە سەر یاریگای "یان بریدیڵ ستادیۆم " لە بەلجیكا دوور لە جەماوەرەكەی رووبەڕووی یانەی "كلوب بروج " ببێتەوە.
یانەی بەرشەلۆنە نەخۆشخانەكەی پڕە لە یاریزانی پێكراو لەوانەش " تیرشتیگن، خوان گارسیا، رافینیا، بیدری، گاڤی" لە پاڵیشیا تواناكانی "لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی" و گۆڵكاری تیپەكەی بۆ گەڕاوەتەوە
"بەرشەلۆنە" لەپلەی 12 یەمی قۆناغی یەكەمی یانە پاڵەوانەكانە و ئەمشەو رووبەڕووی یانەیەك دەبێتەوە لە چوار یاری رابردووی ئەم دوو یانەیە هەرگیز یانەی "كلوب بروج" نەیتوانیوە لە بەرشەلۆنە" بەرێتەوە تەنها یەك یاریی لەگەڵی یەكسان بووە.
"بەرشەلۆنە" لە یانە پاڵەوانەكان لە پلەی 12یەمە بە كۆكردنەوەی 6 خاَڵ
"بەرشەلۆنە بە یانەی پاریس سانجیرمان" دۆڕاو لەنیوكاسڵ و ئۆڵۆمپیاكۆسی بردەوە ئەمشەویش لەبەردەم هەلێكی ئاساندایە بۆ تێپەڕاندی یانە بەلجیكیەكە.
هەرچی كلوب بروجە بە كۆكردنەوەی تەنها 3 خاڵ لەپلەی 24می یانە پاڵەوانەكان دێت و دۆخی باش نیە .
ماوەتەوە دۆخی "لامین یەمال" و بەرزوو نزمی لە ئاستی ئەم كوڕە ئەسمەرە ئەستێرەییەی یانە كەتەلۆنیەكە ئەمشەو چی بۆ بەرشەلۆنە دەكات لە پاڵ دەنگۆی پیكانێكی شاراوەو جیا بوونەوەی لە "نیكی" خۆشەویستی.

دواین هەواڵ