سەرەکی هەواڵ کوردستان

سبه‌ینێ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەكرێت

سبه‌ینێ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەكرێت

 


 وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكرده‌وه‌،" هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 10ی ئه‌مساڵ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریارى سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجام دانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش سبه‌ی پێنجشەممە دەست بە دابەش کردنی دەکرێت".

 وەزارەتەكە دەشڵێت"لەم مانگەدا، زیاتر لە 97%ی ئەفسەرو پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەیتریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن".

Latest News