هاککەرەکان دەستیان گەیشت بە نووسینگەکەی زیلینسکی و گورزی کوشندەیان لێدا
هاککەرەکان دەستیان گەیشت بە نووسینگەکەی زیلینسکی و گورزی کوشندەیان لێدا
ئاژانسی هەواڵی نۆڤستی بڵاویکردەوە، دوو گرووپی هاککەر بە ناوەکانی "کیل نێت و بێرێگینی" هێرشی بەرفراوانی ئەلیکترۆنییان کردۆتە سەر دامەزراوەکانی ئۆکرانیا. دەشڵێت: لە نێویاندا سێ کەسایەتی گرنگی سیاسی ئەو ووڵاتە و شەش کۆمپانیای کراوەتە ئامانج.
ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە، کۆمپانیاکان تایبەت بوون بە بیمە و ئەو سێ کەسەش، بریتین لە ، هەردوو جێگرەکەی زیلینسکی، "ڤیکتۆر میکیتا و ئیرینا مودرا"، هەروەها جێگری یەکەمی سەرۆکوەزیران "میخایلۆ فیدۆرۆڤ".
نوێنەری گروپی هاککەری KillMilk ڕایگەیاندووە؛ ئەو زانیاریانەی بەدەستیان هێناوە بریتی بوون لە ناونیشانی نیشتەجێبوون و ژمارەی تەلەفۆنی کەسی و وردەکاری پاسپۆرتەکانییان.
هەروەها لەکاتی هاککردنی کۆمپانیاکانی بیمەدا، دەستیان بە داتای هەندێک لە گەورەترین کۆمپانیا ستراتیژییەکانی ئۆکرانیا گەیشتووە، لەوانە کۆمپانیای "مۆتۆر سیچ، کارگەی میکانیکی زاپۆریژیا و ئۆکرستاڵ".
بەگشتی هاککەرەکان زیاتر لە ١٠ ملیۆن بەڵگەنامەیان دەستکەوتووە.
پێش -28 خولەک
پێش -10 خولەک
پێش 19 خولەک
پێش 33 خولەک